٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ئێستا لەقۆناغی جێبەجێکردنی یاسایی بوودجە داین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ھیچ بیانوێک نەماوە بۆ ئەوەی بەغدا پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە نەنێریت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو داتاو زانیاری لەبارەی داھاتی نەوت و نانەوتی ڕەوانەکردووە و تەنھا وردبینی کردنی ماوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی یاسایی بوودجەی گشتی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێنمایەکان دەرچوون، ئێستا لەقۆناغی جێبەجێکردنی یاسایی بوودجە داین و ھیچ بیانوێک نەماوە بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە ڕەوانە بکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو داتاو زانیاری لەبارەی داھاتی نەوت و نانەوتی ڕەوانەکردووە و تەنھا وردبینی کردنی ماوە، بۆیە لە ئێستادا ڕایەک ھەیە پشکی ھەرێم لەبەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت تاوەکو چاودێری دارایی وردبینی خۆیان تەواو دەکەن".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "لەگەڵ لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووینەتەوە لەھەفتەی رابردوو، ھەمووان ھاوڕابوون و جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجە ڕەوانە بکرێت، بۆ ئەوەش سەرۆکوەزیرانی عێراقیان ئاگادار کردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان".

عەبدوڵڵا باسی لەوەشکرد: "دیوانی چاودێری دارایی لە وردبینی خۆی بەردەوام دەبێت و پێویستە ئەوانیش لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان بەردەوامبن تا ئەوکاتەی وردبینیەکان تەواو دەبن".

 

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار