٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە بەحرکە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

لە شارەدێی بەحرکە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن دروست دەکرێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ: لە جادەی کانی قرژاڵە تا ڕێگای پیرمام فریاکەوتنی نییە.

ئەنوەر قادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا لە بەحرکە لەلایەن کەسایەتی خێرخواز دروست دەکرێت و دوای تەواوبوونیش ڕادەستی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، وەزارەت ستافی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە دابین دەکات، پێشتریش نەخۆشخانەی هاوشێوە دروستکراون و یەکێک لەوانە دەکەوێتە گەڕەکی کورانی نوێ.

ئەنوەر قادر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: نەخۆشخانەکە دەکەوێتە سەنتەری شارەدێی بەحرکە و بە دوو هۆم لەسەر زەویێکی پێنج هەزار مەتری دروست دەکرێت، بە پێویست زانرا نەخۆشخانەکە لە بەحرکە دروست بکرێت، چونکە ژمارەی دانیشتوانی بەحرکە زۆرە و فریاکەوتنی نییە، هەروەها لە جادەی کانی قرژاڵە تارێگەی پیرمام ناوچەیەکی فراوانە و هیچ فریاکەوتنێکی لێ نییە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار