٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێک: سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ دھۆک بەرھەمی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری دھۆک سەردانی ماڵی  ژمارەیەک ھاووڵاتیی گەڕەکە ھەژار نشینەکانی دھۆک و خەڵکی ئاسایی کرد، چاودێرێکیش لە دھۆک پێی وایە سەردانەکە بەرھەمی دەبێت و ھاووڵاتییان توانیویانە کێشە و داواکاری خۆیان بگەیەننە کەسی یەکەمی حکوومەت.

عەلی ئیبراھی باخ، چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەبەر ئەوەی ئێمە دەوڵەت نین وەک ھەرێمی کوردستان ئەوە وایکردووە کەسی یەکەمی حکوومەت رۆڵی ھەبێت، پێموایە سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕەکە ھەژارنشینەکان و بەسەرکردنەوەی ھاووڵاتی ئاسایی ھەنگاوێکی گرنگە، چونکە سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەی ھاووڵاتییان دەبێت و گوێی لە ھەموو داخوازییەکانی خەڵک دەبێت.

ئەو چاوێرە دەشڵێت: گومانی تێدا نییە ئەو کێشانەی ئەمڕۆ ھاووڵاتییانی دھۆک گەیاندییانە سەرۆکی حکوومەت ئەگەر ھەمووشی جێبەجێ نەکرێن ئەوە ھەر پێداچوونەوەی دەبێت و بەشێکی جێبەجێ دەکرێن، داخوازییەکانی خەڵکیش ئەوەندە ئالۆز نین جێبەجێ نەکرێن، ھەر داواکاری ئاسایی خۆیانە دەگەیەننە سەرۆکی حکوومەت.

عەلی ئیبراھیم باخ ڕوونی کردەوە:  لە پارێزگایەکی وەک دھۆک ھاووڵاتییان گازندەیان ھەیە، بەتایبەتی لەوانەیە ئیدارەی خۆجێیی دھۆک وەڵامی ھەموو داواکارییەکانی ھاووڵاتییانی ئەو پارێزگایەی پێ  نەدرێتەوە، بەڵام سەردانی سەرۆکی حکوومەت ئەو بەربەستەی شکاند و ھاووڵاتییان توانیویانە ئەمڕۆ ھەر کێشە و ئاستەنگێکیان ھەیە بیگەیێننە سەرۆکی حکوومەت، بە بۆچوونی بەندە پێویستە ئەو سەردانانە بەردەوامییان ھەبێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار