٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە مێرگەسۆر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پڕۆژەکان بەردەوامییان دەبێت بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتییان.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:  بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزاری سەردانی قەزای مێرگەسۆرمان کرد و لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی مێرگەسۆر لەبارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو دەڤەرە کۆبووینەوە، ھەر لە مێرگەسۆر بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکمان دەرکرد لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و رێگەوبان.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتی: چەندین پڕۆژەمان بەسەرکردەوە کە ماوەیەکە چوونەتە بواری جێبەجێکردن و کاریان تێدا دەکرێت لەوانەش ڕێگای بابکێ و ڕێگای سەرەکی (مێرگەسۆر _ شارەدێی پیران) ھەروەھا پڕۆژەی ئاوی ئینەمسیدیش بەسەرکرایەوە کە ئاو بۆ ژمارەیەک گوندی ناوچەکە دابین دەکات.

ھەڵگورد شێخ نەجیب ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لە دەڤەری مێرگەسۆر و بارزان کاریگەری لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری دەبێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ناوچەکان ئێمەیش وەک ئیدارەی سەربەخۆی سۆران درێغی ناکەین.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار