٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگای ستراتیژی بەردەڕەش بۆ کەڵەک کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئاکرێ رایگەیاند، دەستمان کردووە بەنۆژەنکردنەوەی رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک و بەشێوەیەکی زۆر باش نۆژەندەکرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و رێگایەکی گرنگ و ستراتیژییە، بۆیە بەشێوەیەکی ئەندازیاری نۆژەندەکرێتەوە.

موحسن ئەحمەد، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک رێگایەکی گرنگ و ستراتیژییە ھاتووچۆی زۆر لەسەرە، بۆیە بەردەوام پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە و، لە دوێنێوە دەستمان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکە و ھەر شوێنێک تێکچووبێت بە شێوەیەکی زۆر باش و ئەندازیاری نۆژەندەکرێتەوە و شوێنەکە ھەڵدەگیرێت و پاک دەکرێتەوە و دووبارە نۆژەن و قیرتاو دەکرێتەوە".

موحسن ئەحمەد گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی قەڵەبالغیەکی زۆری لەسەرە ھەوڵدەدەین لەماوەیەکی کەمدا بتوانین نۆژەنی بکەینەوە و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان، بۆیە بەھۆی گرنگی رێگاکە بەردەوام چاودێری دەکەین و ھەر شوێنێکی تێکبچێت نۆژەن دەکرێتەوە و ئەو نۆژەنکردنەوەیە لە سەر ئەرکی خۆمان دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە کە ئەو رێگایە بکرێتە دووساید و بۆ ئەو مەبەستەش 80 ملیار دیناری بۆ تەرخانکردووە، بۆیە تا پڕۆژەکە رێکارەکانی تەواو دەبێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەردەوام چاودێری رێگاکە دەکرێت و نۆژەندەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار