٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرهێنان لەبەر سێ هۆکار گرنگی بەکەرتی پیشەسازی دەدات

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر_KDP.info_ بەڕێوبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دراوە و لەکۆی 280 پڕۆژە 80 پڕۆژەی پیشەسازی مۆڵەتیان پێدراوە، بڕیارە لە هەموو دەڤەرەکان ناوچەی پیشەسازی دروست بکرێت، بۆیە گرنگی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدرێت.
بەڕێوبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، دکتۆر هەڤاڵ سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە سەرەتای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی یەکێک بووە لەو کەرتانەی گرنگیمان پێی داوە لەبەر سێ هۆکار، ئەوانیش: هەلیکار، کەرستەی خاو لەناوخۆ بەکار بهێندرێت  لەگەڵ ساغکردنەوەی بەرهەم و کتمکردنەەی هاوردە و پشت بەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی، بۆیە مۆڵەتێکی زۆری پڕۆژەی پیشەسازی دراوە بۆ ئاسایشی خۆراک، چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگی پێدەدرێت، بۆیە ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان.
دکتۆر هەڤاڵ سدیق گوتیشی: لە هەموو دەڤەرەکان ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێت و لەسەر ئەو ناوچانە کارگە دروست دەکرێت و پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان لە هەموو ناوچەکان دەستی پێ کردووە.
لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆی 280 پڕۆژەی مۆڵەتپێدراو  80 پڕۆژەیان، لە بواری پیشەسازین و 2 ملیۆن دۆلاریبۆ خەرج کراوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار