بەرپرسێکی پەروەردە: ئەمساڵ گواستنەوەی مامۆستایان ڕاگیراوە
__2023_08_13_h16m40s40__ER.jpg)
بەرپرسێکی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ساڵی ڕابردوو گواستنەوەی مامۆستایان ڕاگیرابوو ئەمساڵیش تا ئێستا ھیچ بڕیارێک دەرنەچووە بۆ گواستنەوەی مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردە.
فاخیر خالید، سەرپەرشتیاری پەروەردەی گشتیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ساڵی ڕابردوو گواستنەوەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئەنجام نەدرا و بۆ ئەمساڵیش گواستنەوەی مامۆستایان ڕاگیراوە و ھیچ بڕیارێک بۆ گواستنەوەی مامۆستایان نییە، بەڵام گواستنەوەی مامۆستایان بەشێوەی کاتی دەکرێت، واتە مامۆستا دەتوانێت داوای گواستنەوەی کاتیی بکات.
بەرپرسەکەی پەروەردە گوتیشی: بەپێی بڕیاری پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ھیچ مامۆستایەکی نوێ وەک وانەبێژ وەرناگیرێت، تەنیا ئەو وانەبێژانەی ساڵانی ڕابردوو ھەن دەتوانن لەسەر ئەرکی خۆیان وەک وانەبێژ بەردەوامبن، ئەوەیش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ھەیە لە میلاکی مامۆستایان بە وانەبێژان پڕ کراوەتەوە.
قائید میرۆ




