سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوایى له كونسولى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/8/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركییه‌وه وه‌ك كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى پێشوازى له به‌ڕێز ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له ماوه‌ى كاركردنیدا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیری‌یان له ئه‌ركه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنیدا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.




