٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە دکتۆر فوئاد مەعسووم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە دکتۆر فوئاد مەعسووم دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزیان خاتوو ڕووناک عەبدولواحید مستەفا.

بەڕێز د. فوئاد مەعسووم

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزتان خاتوو (ڕووناک عەبدولواحید مستەفا) مان بیست، بە خەمگینییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو خاتوو (ڕووناک عەبدولواحید مستەفا)، کەسایەتییەکی ناسراو و ئافرەتێکی کارا و چالاک و لێھاتوو بوو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی دۆستان و ئازیزانتان ببێتە مایەی سێبووری و ئارامگرتنتان.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی٨ـی ٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار