نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/8/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكى پێشووترى عیراقى فیدراڵى، بۆ كۆچى دواییى خاتوو ڕووناك عه‌بدولواحیدى هاوسه‌رى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵدا ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌میاندا، ده‌ربڕى.




