٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ_KDP.info_ بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ گوتی: کێشەکانی بەردەم تەواوکردنی پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ چارەسەرکراون، بڕیارە پڕۆژەکە تەواو بکرێت، سەرمایەکەی 116ملیار دینارە و 65%ی پڕۆژەکەش تەواو بووە، ئاکرێ و بجیل و 18 گوندیش ڕاستەوخۆ سوود لە پڕۆژەکە وەردەگرن.

زرار ئەحمەد ، بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیر لیژنەیەک پێکهات و سەردانی کۆمپانیای جێبەجێکار و کارگەی دروستکردنی بۆڕیمان لە ئێران کرد، بۆیە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ زۆر باش چووەتە پێش، پێشتریش پڕۆژەکە کاری تێدا دەکرا بەڵام دوای سەردانی لیژنەکەی وەزارەت بۆ ئاکرێ کارکردن لە پڕۆژەکە خێراتر کراوە، چونکە 65% تەواو بووە، گوژمەی تەرخانکڕاویش 116ملیار دینارە و تا ئێستا 55ملیار دینار دراوەتە کۆمپانیاکە و کارەکانی دیکەش تەواو بکەن پارەکەی دیشیان پێدەدرێت.

زرار ئەحمەد گوتیشی: کێشەی هاوردەکردنی بۆڕیمان هەبوو بڕیارە بۆڕی هاوردە بکرێت و دەست بکرێت بە هەنگاوەکانی دواتری پڕۆژەکە، چونکە پڕۆژەیەکی گەورەیە و ئاکرێ و ناحیەی بجیل و 18 گوند ڕاستەوخۆ لێی سودمەند دەبن، جگە لەوەش هەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین 22 گوندی دیکەشی بخەینە سەر تا لێی سودمەند بن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار