٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەڤان حەمدی: گۆڕانکاریەکانی نێو حزب بەردەوامیان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- دوێنێ لە سنووری پارێزگای دھۆک گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی حزبی لە سنووری ئامێدی کراو بەرپرسی لقی ١٨ی پارتیش دەڵێ، گۆڕانکاریەکان بەردەوام دەبن و ئاشکرایکرد، گۆڕانکاری دیکەش بەڕێوەن بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی ئۆڕگانەکانی حزب.

بەرەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی ١٨ی ئامێدی، لە لێدوانێکی دا رایگەیاند: "لەچوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی حزب بەپێی ئەو پلانەی دوای کۆنگرە گیراوەتەبەر بەمەبەستی بەرەو پێشچوونی پارتی و جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزب بڕیارماندا بە گۆڕینی بەرپرسی ناوچەکانی پارتی لە سنووری لقی ١٨ی ئامێدی ئەویش دوای وەرگرتنی رەزامەندی و بڕیاری مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک کە گۆڕینی بەرپرسی ھەر ھەشت لیژنەی ناوچەی سنووری ئامێدی کەوتە بواری جێبەجێکردن و ھەفتەی داھاتوو بەرپرسانی نوێ دەست بەکاردەبن".

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "پرۆسەی گۆڕانکاری لە سنووری لقی ١٨ی ئامێدی بەردەوامی دەبێت و پێداچوونەوە بە بەرپرس و کادیرانی دیکەی ئۆڕگانەکانی حزب دەکرێت ھەتا ئاستی بنکەکانی حزب گۆڕانکاری دەکرێت و پشتگیری بنکەکان زیاتر دەکرێت".

لەبارەی گۆڕانکاری لەنێو لق بەرەڤان حەمدی ئاشکرایکرد: "گۆڕانکاری نێو لقەکانی سنووری پارێزگای دھۆک لەلایەن مەکتەبی رێکخستنەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەکاتی خۆیدا بڕیاری لەسەر دەدرێت ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بەڕێوەدەچن مەبەست لێی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و بەرەو پێشچوونی کاری پارتایەتیە، بەتایبەتی دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان دەمانەوێ زیاتر چالاکیەکانمان چڕ بکەینەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار