٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەهلە قادر: کێشەی دانپێدانانی بڕوانامەی زانستی ھەرێم چارەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کێشەی دانپێدانانی بڕوانامە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، هەموو هەوڵێکیش بۆ پشتگیری قوتابیانی کوردستان دەکەین.

د. نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند :  چەندین ساڵە کێشەی دانپێدانانی بڕوانامە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، بەتایبەتی بۆ کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکان، ڕۆژانی ڕابردووش شاندێکی زانکۆی هەولێری پزیشکی سەردانی بەغدای کرد، ئێمەیش هاوکاریان بووین بۆ چارە سەرکردنی بابەتی دانپێدانانی بڕوانامەی بەشە زانستییەکان.

د. نەهلە قادر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: سەردانی وەزارەتی پلاندانان و خوێندنی باڵای عێراق و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کردستانمان کرد لەگەڵ شاندەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پێشتریش به دواداچوونمان بۆ بابەتی دانپێدانانی بڕوانامەکان کردووە، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار