گوھدار شێخۆ: لەگەڵ پارێزگاری شرناخ جەخت لەسەر ئاسانکاری بازرگانی کرایەوە
__2023_08_09_h15m39s6__ER.jpg)
ئەمڕۆ پارێزگاری شرخان بەسەردانێک گەیشتە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوای کۆبوونەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگاری شرناح کۆنگرەیەکی رۆژنامەسییان ئەنجامدا، تێیدا ھەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی کەرتی بارزگانی کردەوە.
گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پارێزگاری شرناخی باکووری کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و دانوستان لەسەر چەندین تەوەر کران، لەوانەش پەیوەندی نێوان دەڤەری زاخۆ دەڤەری شرناخ لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری، چونکە ھەردوو دەڤەری ھاوسنوور پەیوەندی لەمێژینەیان ھەیە و پێش ماوەیەکیش ئێمە سەردانی پارێزگای شرناخمان کردبوو.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ گۆتی: لەسەردانەکەی ئەمڕۆی والی شرناخ ژمارەیەک سەرمایەداری ھەرێم و تورکیاش ئامادەبوون، جەخت لەسەر پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان ھەردوولا کرایەوە، چونکە زاخۆ وەک دەرگایەکی فەرمیی و سەرەکی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان رۆڵی ھەیە لە پەیوەندی بازرگانی.
گوھدار شێخۆ گوتیشی: ھەردوولامان کۆکبووین لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی ئاسانکاری بۆ جوولەی بارزگانی دەکرێت لە ڕێگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل کە ھەردوولا لێی سوودمەند دەبین و گرنگی زیاتر بە پرسە ئابوورییەکان دەدرێت.
قائید میرۆ




