ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی پارتی

به‌غدا-KDP.info- له درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا، ئه‌مشه‌و سێشه‌م شانده‌كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی گشتی عێراق تاوتوێ كرا و جه‌خت له پاڵپشتیكردنی حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كانی به ئامانجی باشتركردنی دۆخی ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان و داخوازی هاووڵاتییان و باشتركردنی بارودۆخیان كرایه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕالی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته دۆخێكی ئارام و گونجاو بهێنرێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خاوێن به‌ڕێوه‌بچێت كه له ده‌رئه‌نجامدا دۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیرتر ده‌بێت و خواسته‌كانی هاووڵاتییانیش به‌دی ده‌هێنرێت.
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی، له دوێنێ دووشه‌ممه‌وه له شاری بەغدان.
شه‌وی ڕابردوو شانده‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش درێژه‌ی هه‌بوو و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدابوو.




