٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنیا چوار ڕۆژ ماوە لەبەردەم ئەو کەسانەی ناویان بۆ دەنگدان تۆمار نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info_  بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: داواکارین ئەوانەی ناویان تۆمار نەکردووە بێن ناویان تۆمار بکەن: چونکە چوار ڕۆژیان لەبەردەم ماوە و دواتر بێبەش دەبن لە دەنگدان و ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، خالد عەباس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، 12ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران و ڕەنگە بۆ ئەوانەی هەرێمی کوردستان درێژبکرێتەوە، بەڵام بۆ ئاوارەکان دوایین وادەیە و درێژ ناکرێتەوە، بۆیە داواکارین ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە بێن خۆیان تۆمار بکەن، ئەوانەی تا رۆژی شەممە نێن خۆیان تۆمار بکەن ناتوانن بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێک بکەن.

خالد عەباس گوتیشی: ئەوانەی کارتی دەنگدانیشیان هەبێت وێنەی لەسەر نەبێت ئەوانیش ئەمجارە ناتوانن دەنگبدەن وەکو جاری پێشوو نیە، بۆیە پێویستە کارتی دەنگدانی بە وێنەیان هەبێت، چونکە ئێستا ڕێژەی تۆماری دەنگدەران لەسنووری پارێزگای دهۆک گەیشتۆتە 77% ، داواکارین ئەوانەی ماون ئەوانیش بێن ناویان تۆمار بکەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار