٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەیسەر نھێلی: لاوان و ئافرەتانی پارتی بەشداری کۆنفرانسی لاوان و ئافرەتانی ئاسیایان کرد

سەرچاوە: KDP.info

شاندێکی یەکێتی لاوان و ئافرەتانی کوردستان لە وڵاتی مەنگولیا بەشدارییان لە کۆنفرانسی لاوان و ئافرەتانی ئاسیا کرد و سکرتێری یەکێتی لاوانیش دەڵێ: چواردە وڵات بەشداربوون و چەندین ڕێککەوتن لەگەل لاوانی وڵاتانی بەشدار کراون.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەندە وەک سەرۆکی شاندی یەکێتی لاوان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەشداریمان لە کۆنفرانسی کرد، دوو وتار بەناوی یەکێتی لاوان و یەکێتی ئافرەتانەوە پێشکەش کران، زۆربەی وڵاتانی ئاسیا بەشدارییان کردبوو، ئەو کۆنفرانسە لە ساڵی دوو ھەزار لە وڵاتی فلیپین بەڕێوەچووە وئەوەی بە ئامانجی گرتووە لێک نزیک بوونەوەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و لایەنە کەلتووریەکانی وڵاتانی بەشداربووە.

سکرتێری یەکێتی لاوان گوتیشی: بەشێکی تایبەتە بە لاوان و ئافرەتان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشێکە و ئەندامە، لەبەر ئەوەیش یەکێتی لاوان و ئافرەتانی کوردستان بەشدارییان کردووە، ھەر دوو ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت، ئێمەیش پەیوەندی باشمان دروستکردووە لەگەڵ لاوانی وڵاتان.

مەیسەر نھێلی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتن و لێک تێگەیشتنەی لە کۆنفرانسی ئەمجارە پەیدابوو لە داھاتوودا کاری باشتر لەگەڵ لاوان و ئافرەتانی وڵاتانی بەشدار ئەنجام دەدەین، کۆنفرانسی ئەمجارە لە وڵاتی مەنگولیا بەڕێوەچوو دەستەی نوێ ھەڵبژێردرا، چواردە وڵات و ١٨ حزب بەشدارییان تێیدا کرد. 

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار