٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش ڕێگای دەیان گوند دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ_KDP.info_  بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ ئاشکرایکرد، لە هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دروستکردنی ڕێگای دەیان گوند لە بواری جێبەجێکردن دایە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ملیار دیناری بۆی تەرخان کردووە و گرنگی زۆر بە  دروستکردنی ڕێگای گوندەکان دەدات.

موحسن ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕێگای مغارە لە چیای باشیک 17کم دەبێت بە گوژمەی ملیارێک و161ملیۆن دینار لەسنوری قەزای بەردەڕەش تەواو بووە، ڕێگای گوندک، شوش و شەرمن زیاتر لە 9کم دەبێت ئەویش بە گوژمەی ملیارێک و 195ملیۆن دینار، ڕێژەی تەواوبوونی 30%دەبێت و کاری بەردەوامیشی تێدا دەکرێت، ڕێگای شەرەفۆنا، قەسرۆک و کەندەگوڵ 10،700کم دەبێت بە گوژمەی ملیارێک و 13ملیۆن دینار لەبواری جێبەجێکردن دایە، نوژەنکردنەوەی ڕێگای گوندەکانی نهاوا، سیتکا، چەم سماق، دۆستا، خەلین و پردی کەشکا بەدوو قۆناغ، قۆناغی یەکەم 3،200کم دەبێت و قۆناغی دووەم 7،300کم، بەگوژمەی 413 ملیۆن و 500هەزار دینار، ملیارێک و617ملیۆن و947هەزار دینار، پێش وەرزی زستان تەواوی دەکەین.
موحسن ئەحمەد گوتیشی: جگە لەوە ڕێگای هەردوو گوندی جوجەری گەورە و تۆپزاوە نوژەن دەکرێنەوە و نزیکەی 2.500کم دەبێت وگوژمەی 201 ملیۆن دیناریبۆ تەرخان کراوە، ڕێژەی ئەنجامدانی 20%دەبێت، ڕێگای زێلکەی فەخری بۆ کۆلەکان 5کم دەبێت و ڕێگای یەک مالە 600مەترە و قادسیەی گەورە 1.600کم دەبێت، ڕێگای گلێنە 1.500کم دەبێت، کانی هەسپان 1.250کم دەبێت، ئەوانەش بە گوژمەی ملیارێک و 174ملیۆن و 955هەزار دینار جێبەجێ دەکرێن و کاریان تێدا دەکرێت.
گوندی مام خەلیفە 3کم دەبێت لەسەر پێشینەی خۆمان ڕێگای گوندەکەمان قیڕ کرد و ڕێگای سوسنا بۆ شەرمن و نیاڤۆکیش نوژەنکراوەتەوە، هەر لەسەر پێشینەی خۆمان دەستمان بە نوژەنکردنەوەی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک کردووە، ئێستا دەستمان پێکردووە و ڕۆژی یەکشەممە دەست بە قیڕتاوکردنی دەکرێت، هەر شوێنێکیس تێکچوبێت نوژەندەکرێتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار