سهرۆكى ههرێمى كوردستان پیرۆزبایى له پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان دهكات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکە دەکات و جەخت لە تەبایی، یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پیرۆزبایى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سهرۆكى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
بە ڕێزهوه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، بهرز دهنرخێنین. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورییهكانى ههرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2023/8/8




