٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایى له‌ حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی سۆسیالیست و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکات و رایگەیاند: پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2023/8/8

هەواڵی پەیوەندیدار