جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕالی كرایه‌وه

به‌غدا-KDP.info- شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کورستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و، جەختیان لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیداڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و، به‌شداریی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له نووسینگه‌ی هادی عامری له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، کە تێیدا هاتووە، باسیان له دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی عێراق به گشتی كردووە، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانه‌كان تاوتوێ كراون.
ئەوەش هاتووە، کە كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕالی باسكراون و، هەمووان جه‌ختیان له گرینگی چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كردۆتەوە.
هەر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشدراوە، کە سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، جەختیان له په‌یڕه‌وی زمانی دیالۆگ و یه‌كخستنی دیدگاكان كردۆته‌وه، ئەوەش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری له پڕۆسه‌ی سیاسیی‌دا.
جێی باسە، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی رۆشتنە بەغدا، ئەوەش بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانی پارتی بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كه وه‌ک پێویست پابەندی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەت و بەندەکانی نێو یاسای بودجەی فیدراڵی و شایستە داراییەکانی هەرێم نەبوون.
-
-
-
-




