٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادی کۆمەڵکوژی کریستیانەکانی سێمێل زیندوو ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە لە شارۆچکەی سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک یادی کۆمەڵکوژی کریستیانەکان کرایەوە، ئەو کۆمەڵکوژییەی تێیدا پێنج ھەزار ھاووڵاتی کریستیان لە سنووری قەزای سێمێل زیندەبەچاڵکران و ٦٣ گوندیش خاپوورکران.

ئەمڕۆ کریستیانەکانی پارێزگای دھۆک یادی ٩٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی کەسوکار خۆیان لەسەر دەستی دەستەڵاتدارانی ئەو کاتی عێراق کردەوە، ھاووڵاتیانی کریستیانی سێمێل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ساڵی ١٩٣٣ حکوومەتی ئەوکاتی عێراق فەرمانی لەنێوبردنی کرستیانەکانی ناوچەکەی دەرکرد، لە ئەنجامدا پێنج ھەزار ھاووڵاتی سڤیلی کریستیان لە شارۆچکەی سێمێل بوونە قوربانی و تا ئێستاش سیاسەتی لەناوبردنی کریستیانەکان لە عێراق بەردەوامە.

لە لێدوانێکی پێشوودا "رۆبیا تیاری" نوێنەری کریستیانەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دژایەتی کردنی کریستیانەکان لە عێراق بەردەوامە، ئەوەیش وایکردووە ھاووڵاتیانی کریستیان بە ھەموو پێکھاتەکانی کلد و ئاشوور و سریان ناوچەکانی دیکەی عێراق بەجێیبێڵن و زۆربەیان یان چوونەتە دەرەوە وڵات یانیش لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.ش

لە مەراسیمەکەدا چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کران، کریستیانەکان دڵگرانی خۆیان پیشاندا بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەریاندا ھات، جگە لە زیندەبەچاڵکردنی پێنج ھەزار ھاووڵاتی نزیکەی ٦٣ گوندی کریستیانیش کەوتنە بەر شاڵاوی ھێرش و تێکدانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار