"ورده‌كاری نیگه‌رانی پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا"
_(1)__2023_08_07_h19m29s15__HK.jpg)
پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئەو نیگه‌رانییەی نه‌توانراوه ده‌ستووری عێراق و ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت شاندێک دەنێرێتە بەغدا، دووسه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش زانیاری ده‌خه‌نه ڕوو.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتیم هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق، د.فوئاد حوسێن، نه‌وزاد هادی و جه‌عفه‌ر ئیمینكی، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە بەغدان.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 07-08-2023) شاندەکە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبارەی کارنامەی پێکهێنانی حکوومەت کۆببێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوومی سوننەکان کۆدەبێتەوە، كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێك تێبینی و نیگه‌رانییه له ئاستی داواكاری كورد له حكوومه‌تی عێراق و جێبه‌جێنه‌كردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانین.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، زۆرینەی لایەنە شیعەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی سەرەوەریی سوننەکان و چەندین لایەنی دیکە لەخۆدەگرێت و پێکهێنەری حکوومەتی نوێی عێراقە کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات ئه‌م هاوپه‌یمانییه توانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دروستب كات به متمانه‌ی ئه‌م حزبانه و ده‌نگدانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئیستاش پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه كارنامه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت.
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و ئیداره‌یه له سه‌ره‌تاوە باوه‌ڕی وابوو ده‌بێت پرسه‌كانی عێراق و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بە شەراکەت بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا نیه‌تێكی باش نابینرێت له‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، جیا له‌وه‌ش بڕیاربوو هه‌ندێك یاسای گرنگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێككه‌وتن ده‌ربچێت، له‌وانه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق و یاسای نه‌وت و گاز كه ده‌بوو 6 مانگ دوای ده‌ست به‌كاربوونی سودانی ئه‌و یاسایه ده‌ربكرابایه، بەڵام ئەوە بووەتە نۆ مانگ هێشتا خاڵی ناکۆک زۆرن. هەروەها تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق به‌پێی ڕێككه‌وتنی یاسای بودجه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت دوا جار گوژمه‌یه‌ك پاره‌ی لەجیاتی بودجەی هەرێمی کوردستان ناردووە کە به‌دڵی هیچ لایه‌نێك نه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌غدا مووچه‌ی موچه‌خۆرانی خۆی ده‌دات به‌س ئاماده نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بدات، ئه‌مه نیه‌تێكی خراپه، بۆیه ئێمه نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك بچینه مه‌یدانێكه‌وه نییه‌تیان باش نه‌بێت، ئێمه وه‌ك پارتی به نیه‌تێكی باش و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چووینه پێشه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ستپێكێكی خراپ ده‌بینرێت، به‌تایبه‌ت له خۆدزینه‌وه له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا كراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق نییه، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌كان و بڕیاری سیاسی لایه‌نه‌كان دروست بووه، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌م نیگه‌رانیانه به‌لایه‌نه عێراقییه‌كان بلێت.
ڕایشیگه‌یاند: لە ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێككه‌وتنه‌كان و پاشه‌كشه لێیانه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی عێراق زەره‌رمه‌ند ده‌بن، به‌م نه‌خشه ڕێگا سیاسییه‌وه پێم وانییه بتوانرێت ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بكرێت، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و بنه‌مای ڕێككه‌وتن بێت، ئه‌مه ده‌بێته ده‌ستپێكێكی خراپ كه دواجار ڕه‌نگه كار له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش بكات، ئه‌م نیگه‌رانیانه ده‌بێت به فه‌رمی به لایه‌نی عێراقی بگوترێت، چونكه دواجار هه‌موومان به‌شداربووین له پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته.
هاوكات كرمانج عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پارتی نیگه‌رانه له‌وه‌ی ده‌بێت لایه‌نی عێراقی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه شیعه و سوننه و كورده‌كان ئه‌نجامدراوه به‌ناوی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌ست بكه‌ن مافیان یه‌كسانه‌و هاووڵاتی پله یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ن، وه‌ك پارتی پێداگیری له‌سه‌ر ئە سێ خاڵە ده‌كه‌ین و به‌لایه‌نی عێراقی ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت باشه ئه‌گه‌ر نا كیشه و گرفت دروست ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌م پرسانه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه باس بكرێت كه ده‌وڵه‌تمان له‌گه‌ڵ پێكهێناون وه‌ك لایه‌نی شیعه و سوننه كه ئه‌ویش ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته و لە حكوومه‌ت و په‌رله‌مانن، له‌و ڕوانگه‌وه شاندی ئیمه سه‌ردانی به‌غدای كردووه و كورد حه‌قی خۆیه‌تی و كه‌س خێری پێناكات ده‌بێت مافی گه‌لی كوردستان پارێزراوبێت.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانی حزبه‌كانی كوردستانه به یه‌كده‌نگی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن ده‌بێت یه‌كگرتووبن، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستانیش پشتیوان بن تا هیچ لایه‌نێك زاتی ئه‌وه نه‌كات مافی گه‌لی كوردستان پێشێل بكات، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری نێرده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی له عێراق كردووه‌ته‌وه كە حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق جێبه‌جێ كردووه، بەڵام به‌غدا پابه‌ند نییه، ئه‌مه وه‌ك په‌یامێك گه‌یه‌ندراوه‌تە ده‌وڵه‌تان كه له‌عێراقدا نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت گرفته‌كانی له به‌غداوه دروست ده‌كرێن گه‌وره‌ترن له بابه‌تی ته‌كینكی و هونه‌ری، ئه‌وه‌تا له‌به‌غدا خه‌ریكه له مانگی 8 مووچه ده‌درێت كه‌چی تا ئێستا لە كوردستان هی مانگی 6 نه‌دراوه.




