سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له پاراستنى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان ده‌كاته‌وه
__2023_08_07_h17m46s25__HK.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/8/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان كه یه‌كه‌م جاره دێنه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادییه‌كان، زه‌مینه‌ى كار و چالاكیى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئازادیى ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌بڕین و كارى ڕۆژنامه‌وانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ت و كێشه‌كانى، تاوتوێ كران.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز كۆمیسارى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، وێڕاى باسكردن له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى، چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌ندێ له بواره‌كانى دۆخى مافى مرۆڤ و پرسى ئازادییه‌كان و كارى ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و یه‌كسانى و دادپه‌وه‌رى دووپات كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێزیان داواى كرد دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى تایبه‌ت به‌و بوارانه، وه‌ك هاوبه‌شێك هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى ڕاگوزه‌ردان و پێویستییان به یارمه‌تى و پشتگیرى هه‌یه بۆ بره‌ودان به‌و بوارانه.




