٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرهێنان: هەناردەی پەتاتە بۆ وڵاتانی عەرەبی بەردەوام دەبێت، خواستێکی زۆری لەسەرە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گوتی: پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و وڵاتانی کەنداو بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو دوو وەجبەی دیکە کە 13هەزار تەنە هەناردە بکرێت و لە وڵاتانی عەرەبیش خواستێکی زۆر لەسەر پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەیە.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەپێی ئەو گرێبەستەی ئەنجامدراوە بۆ هەناردەکردنی پەتاتەی کوردستان بۆ دەرەوە، 500 تەن ڕەوانەکراوە  و هەفتەی داهاتووش 5 هەزار تەن ڕەوانە دەکرێت، دواتریش هەشت هەزار تەنی دیکە هەناردە دەکرێن کە ڕێگەی وشکانی و ئاویش بۆ هەناردەکردنەکە بەکار دەهێنرێت، بەپێی وتەی جوتیاران و وەبەرهێنەران ئەوانەی کاری پەتاتە دەکەن، لە دەرەوەی وڵات پێشوازییەکی زۆر باش لە پەتاتەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: لە وڵاتانی کەنداو خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی  پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە بڕیارە پەتاتەی هەرێمی کوردستان جگە لە ئیمارات هەناردەی ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بە تایبەت ئەوانەی لە دەوروبەری ئێمەن بکرێت، ئەمە هەنگاوێکە لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار