٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ پەتاتەی کوردستان ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایشی خۆراک و هاندانی جووتیارانی کوردستان دوای هەناردەکردنی هەناری کوردستان، ئەمڕۆ پەتاتەی کوردستانیش ڕەوانەی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرا.

ریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کوردستان ڕوونی کردەوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی سەرکەوتووی داڕشت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ئەوەش دوو سوودی هەبوو، هەم بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، هەم بۆ ئەوەی جووتیارانی کوردستان هان بدەن بۆ بەرهەمهێنان کە ژیانەوەی کشتوکاڵییشە.

گوتیشی: لە ماوەی ساڵانی پێشتر بەرهەمی پەتاتەی کوردستان 35 هەزار تۆن بووە کە بەشی کوردستانیشی نەدەکرد، بەڵام دوای هاندان و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتەی کوردستان 650 هەزار تۆن بووە. کە جگە لە دابینکردنی بەشی ناوخۆیی، ئەوە بەشێکی زۆریشی بۆ دەرەوەی کوردستان هەناردە دەکرێت.''

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ گوتیشی: کۆمپانیا ناوخۆییەکان، لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان ڕێککەوتوون بۆ ناردنی پەتاتە کە زیاتر لە پێنج هەزار تۆن دەبێت و لە هەر هەفتەیەکدا هەزار تۆن ڕەوانە دەکرێت.

لە چوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، جووتیارانی کوردستان بەرهەمی کشتوکاڵیان جگە لە پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی، زیادەکانیان ڕەوانەی دەرەوە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار