٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی نوێى هیندستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/6 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مادان گۆپال كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکومەت پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگیرییه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان، سوپاسی هاوئاهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار