پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو محەمەد عەبدوڵڵا رەسووڵ

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد عەبدوڵڵا رەسووڵ دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا رەسووڵ)، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراو و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان خوالێخۆشبوو (محەمەد عەبدوڵڵا رەسووڵ)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٣/٨/٥




