پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو رەفیق ئەرگۆشی

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو رەفیق ئەرگۆشی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (رەفیق ئەرگۆشی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری ھەریر(رەفیق ئەرگۆشی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠٢٣/٨/٥




