٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەتیە پیرۆت ئەحمەد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بەڕێز حاجی رەسووڵ و خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەتیە پیرۆت ئەحمەد دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز حاجی رەسووڵ و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەتیە پیرۆت ئەحمەد)، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(عەتیە پیرۆت ئەحمەد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠٢٣/٨/٥

هەواڵی پەیوەندیدار