سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوایى له باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكى ماڵئاواییدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤیله ڤاریۆلا، باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق كه ئه‌ركه‌كه‌ى به كۆتا دێت، سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڤاریۆلا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاریكارى و پشتیگرییان له ئه‌ركه‌كه‌یدا و هیواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




