نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئوردونى كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا به‌رنامه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه له‌مێژینه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بره‌وادان به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له بواره جیاكاندا تاوتوێ كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانه‌كه‌ى به نیشانه‌ى پشتگیریى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگیرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشینى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سه‌رسامیى خۆیان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پشتگیریى وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له ده‌رفه‌تى هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتیارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌یى و ئاڵوگۆڕى بازرگانیدا كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌ى بوو.




