٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن لەبارەی ئاوارەکان بڕیارێکی تازەی دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ_KDP.info_  بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێکی تازەی لەبارەی ئاوارەکان دەرکردووە، ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان مووسڵە و دەنگدانیان لە دهۆک بووە، پێویستە خۆیان بگوازنەوە بۆ مووسڵ و لەوێ دەنگ بدەن.

مەناف حەسەن، بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێکی دەرکردووە ئەو ئاوارانەی فۆڕمی خۆراکیان مووسڵە و دەنگدانیان لە پارێزگای دهۆکە پێویستە خۆیان بۆ مووسڵ بگوازنەوە، بۆیە ئێستا ئاوارەکان ئەوانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە خۆیان دەگوازنەوە بۆ مووسڵ.
مەناف حەسەن گوتیشی: ژمارەی ئەو ئاوارانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە لەسنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 18هەزار کەسە، بۆیە هیوادارین لەو ماوەیە تا 11ی ئەم مانگە لە ڕێگەی بنکەکانی کۆمسیۆن خۆیان بگوازنەوە بۆ موسڵ.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار