٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کار بۆ هەناردەکردنی چەندین جۆری بەرهەم دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info-   بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتی: ئێستا لە سنووری ئاکرێ چەند بەرهەمێک ماوەی سێ ساڵە هەناردەی دەرەوە دەکرێت، کار دەکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی زیاتر هەناردە بکرێت، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک دەکات بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات.

فازل  مستەفا ڕەشید ، بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کارکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی بەرهەمی زیاتر هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت، ئێستا بەرهەمی ئێمە لە بازاڕەکانی ئەوروپا هەیە، چونکە لە ئاکرێ کۆمپانیایەک هەیە چەندین جۆری بەرهەم هەناردەی دەرەوە دەکات، برنج، تەحین، سماق و بڕیارە چەندین بەرهەمی دیکەش هەناردە بکات، چونکە هەر جارە و نزیکەی 20 تەن هەناردەی وڵاتان دەکات.

فازل مستەفا ڕەشید گوتیشی: بڕیارە هەناردە زیاتر و جۆراوجۆر بکرێت، ئێمەش وەکو حکوومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکی دەکەین و پشتگیری لە ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دەکەین، بۆیە ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی باشی جووتیاران دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمیان ساغبێتەوە و هەناردەی دەرەوەی وڵاتی بکەن.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار