بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە

سۆران-KDP.info- فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ى ئابی2023، بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری، بە شێوەیەکی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: "بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگا حکومییەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران، یەکێکە لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە داهاتووشدا کاری زیاتر بۆ بە دیجیتاڵکردنی دامودەزگا میرییەکان دەکەین."
تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری، 60 هەزار دینارە و لە ماوەی کەمتر لە 20 خولەک مۆڵەتەکە دەدرێتەوە خاوەنەکەی.




