کۆنفرانسێکی جیهانی بە بەشداری هەرێمی کوردستان و 200 وڵات بەڕێوە دەچێت
_(3)__2023_08_02_h15m29s48__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ بەڕێوبەری هونەری لەدەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: کۆنفرانسێکی جیهانی لەبارەی گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 200 وڵات، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری تێدا دەکات، کە دەرفەتێکی باشە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کۆمپانیا و وڵاتە جیهانییەکان بێن لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکاندا بکەن، چونکە ژینگەی هەرێمی کوردستان زۆر باش و لەبارە بۆ وەبەرهێنان.
بەڕێوبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ، ئازاد نوری عەولا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە 18/11/2023 کۆنفرانسی جیهانی گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداری 200 وڵات لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لەو کۆنفرانسە جیهانییە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەتەواوی خۆمان ئامادەکردووە و لەوێش شوێنێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دیار کراوە.
ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: سودی ئەوکۆنفرانسە ئەوەیە کۆمپانیاکان لە سەرجەم جیهان و لە هەموو بورێکدا بەشداری تێدا دەکەن، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، پڕۆژەی سەوزمان هەیە بێن کاری تێدا بکەن و بێن سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی ئەوپڕۆژانە ئەنجام بدەن کە دۆستی ژینگەن، لە هەموو سێکتەرەکان وەکو ئاو و کارەبا و کشتوکاڵ و گەشتیاری .
ئازاد نوری ڕوونیشیکردەوە: هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتانە زۆر گونجاوە، ئینجا خۆیان یاخود کۆمپانیاکانیان بێن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.
بڵند ئیبراهیم




