محەمەد کەمال" بڕیاری فەرمیی ھەیە بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەکەرکووک"
__2023_08_02_h15m28s51__ER.jpg)
بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ئاشکرایکرد، گشتاندن بۆ ھەموو بنکەکانی پۆلیسی سنوری کەرکووک کراوە تا بارەگاکانی پارتی چۆلبکرێن و دەشڵێ، ئێمە ئامادەین بۆ گەڕانەوە، بەڵام نازانین تاچەند بڕیارەکە دەچێتە بواری جێ بەجێکردن.
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لە کۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسراوی بۆ دەزگە ئەمنیەکانی کەرکووک کردوە بۆ ئەوەی لەماوەی شەش حەفتەدا ئەو کەس و لایەنانەی نێو بارەگاکانی پارت یدا لە کەرکووک چۆلی بکەن، بەڵام بەداخەوە دیارە ماوەکە بەسەرداچوە و بڕیارەکە جێ بەجێنەکراوە، ئێستا دیسان گشتاندن بۆ بنکەکانی پۆلیس کراوە، ھێشتا ھیچ بارەگایەکی پارتی چۆلنەکراوە.
بەرپرسی لقی سێی پارتی دەشڵێت" ھەندێ بارەگای ناوچەمان ھەیە کەسی تێدا نیە تەنیا داخراون، بەڵام بارەگای مەکتەبی رێکخستن و بارەگای لق و ناوچەکانی پردێ و دوبس یان عەشد یان خەڵکی دیکەی تێدایە.
محەمەد کەمال گوتیشی" پێشتر شاندی حزبی و وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە گەل لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق کۆبونەتەوە لەگەل سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بڕیاری چۆلکردنی ھەیە، بەداخەوە لەھەر ناوچەیەک حکوومەتێک ھەیە و بڕیارەکە جێ بەجێی ناکرێت.
محەمەد کەمال ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئێمە وەک پارتی ئامادەین لە ئێستاوە بگەڕێینەوە کەرکووک، بەڵام نازانین تا چەند بڕیارەکە جێ بەجێدەکرێت، ئێمە وەک حزب ئامادەکاریمان ھەیە بۆ گەڕانەوە لەسەر جێ بەجێکردنی بڕیارەکە وەستاوین، چونکە ئەمە عێراقە تا چەند ئەو گشتاندنە دەچێتە بواری جێ بەجێکردن.
قائید میرۆ




