سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە حکومەتی بەریتانیا دەکات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە دانپێدانانی فەرمیی حكوومەتی بەریتانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە.
دەستخۆشی لە دانپێدانانی فەرمیی حكوومەتی بەریتانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە. لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ٢٠١٤دا، ڕێز لە قوربانییانی ئێزدی دەگرین و یادی هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە قوربانیی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوون.




