ئهمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ سێ تهوهری گرینگ كۆ دەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە.
لە تەوەرەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، دواپێشهاتەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023- 2025 و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەكرێن.
هەروەها بارودۆخی كارەبا و بەنزین لە هەرێمی كوردستان، یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و لە تەوەرەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا باسیان لێوە دەكرێت.
لە تەوەرەی سێیەم و كۆتاییشدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیكترۆنی و پرۆژەی خەرجكردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانكییەوە گفتوگۆ دەكرێن.




