٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجوا کاکەیی: " دەستەی شارەزایان بۆ ھەڵبژاردن دیار دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەستەی شارەزایان بۆ سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردنی ئەمساڵ لە کەرکووک پێکدێت، گوتیشی: لیژنەیەک لە ھەموو پێکھاتەکان دروستکراوە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دەستەیە.

نەجوا کاکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە گۆڕانکاری لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەیەکی شارەزایان بۆ سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێکدێت، لە کەرکووکیش لیژنەیەک پێکهاتووە و نوێنەری ھەموو پێکهاتەکانی بۆ پرسی ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تێدایە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: لیژنەکە کۆدەبێتەوە و کار دەکات بۆ دیارکردنی دەستەی شارەزایان و بەپێی ئەو مەرج و پێوەرانەی دانراون دەستەی شارەزایان پێکدێت و سەرپەرشتی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، هەرچەندە ھێشتا دیار نییە ژمارەی شارەزایانی ھەڵبژاردن بۆ کەرکووک چەند کەس دەبێت، بەڵام بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لیژنەکە ھەیەتی و بەگوێرەی ئەو پێوەرانەی دیار کراون خەڵکی شارەزا لە ڕێگەی پێشکەشکردنی سیڤییەوە وەردەگیرێن و بۆ ھەڵبژاردنی کۆتایی ئەمساڵ ئامادەکاری دەکەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار