٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

بۆ  ساڵیادی ڕۆژنامەی(ئەڤرۆ)

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی (ئەڤڕۆ).

بەبۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی(ئەڤڕۆ) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و خوێنەرانی ڕۆژنامەکە دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەکەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

ڕۆژنامەی(ئەڤڕۆ) دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی و ڕۆژنامەگەریی کوردیمان بەتایبەتی، بۆیە ڕۆڵی ئێوە و جێدەستتان لەو کاروانەی کارکردنتان دیار و کاریگەرە.
لەم بۆنەیەدا پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی(ئەڤڕۆ) دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین وەکو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاری هاوڵاتیان و گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکەدابن.

هەر سەرکەوتووبن.   

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی٧ـی٢٠٢٣
 

هەواڵی پەیوەندیدار