لە هەولێر زەوی بۆ دروستکردنی 38کارگەی نوێ تەرخانکرا
__2023_07_31_h15m55s22__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ بەپێی راگەیندراوێکی پارێزگای هەولێر ،ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا وتێیدا زەی بۆ 38کارگەی نوێ پیشەسازی قورس ومامناوەند تەرخانکرا .
بەپێی راگەیندراوەکەی پارێزگای هەولێر ، کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە وتێیدا هاتووە ، ئەمڕۆ دووشەممە 2023.7.31، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستى پەرەپێدانى زیاتر بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و سەرجەم ئەندامانى لیژنە، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان بهرێوهچوو.
لەراگەیندراوەکەدا هاتووە ، لە کۆبوونەوەکەدا دواى خستنەڕوو و پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو، پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خرایەڕوو و گفتوگۆ لە بارەی یەکلاییکردنەوەی کێشە و گرفتی چەندین پڕۆژەی جیاجیا کرا.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوە، دوای خستنەڕووی داواکاری ئەو خاوەن پڕۆژانەی کە داوای زەویان کردووە بۆ دروستکرنی کارگە، لە کۆی (45) پڕۆژە، (38) پڕۆژەى پیشەسازى قورس و مامناوەند بەڕووبەرى جیاجیا زەویان بۆ تەرخانکرا و (7) پڕۆژە دواخرا.
جیگەى باسە، لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان بە سەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى پەرەپێدان بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێرى پایتەخت بەڕووبەرى فراوان زەوی بۆ چەندین کارگەی پیشەسازی قورس و مامناوەند تەرخان کردووە، کە لەداهاتوویەکى نزیکدا سوودی زۆریان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنى دەرفەتى کار بۆ لاوان و گەنجانى هەولێرى پایتەخت.
بڵند ئیبراهیم




