بڕیارێکی حکوومەتی عێراق گرفتی بۆ ئاوارەکانی شنگال دروست کردووە.
__2023_07_31_h15m10s11__ER.jpg)
شنگال_KDP.info_ قایمقامی قەزای شنگال ئاشکرایکرد: بڕیارێکی حکوومەتی عێراق گرفتی بۆ ئاوارەکانی شنگال بۆ دەنگدان دروست کردووە، ئەگەر وادەکەی درێژ نەکرێتەوە دەنگدەرێکی زۆر بێبەش دەبن لەدەنگدان.
قایمقامی قەزای شنگال، نایف سەیدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیار دراوە ئاوارەکانی شنگال لە کەمپەکان و لە شوێنی خۆیان دەنگ بدەن، بەڵام مەرجێکیان بۆ داناون .. پێویستە هەمووان بچن دووبارە ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بزانن چەند ئاوارە هەن و دەنگدان دەیان گرێتەوە، ڕۆژانە نزیکەی 500کەس خۆی تۆمار دەکات، بەڵام لەبەر زۆری ژمارەیان بەو ماوەیەی دانراوە ناتوانن هەمووان خۆیان تۆمار بکەن، پێویستە ماوەکەیان بۆ درێژبکرێتەوە.
نایف سەیدۆ گوتیشی: 7/8دوا وادەیە بۆ خۆ تۆمار کردن، نزیکەی 100هەزار دەنگدەر هەیە و تا ئەوکاتە هەمووان ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن ،بۆیە بەفەرمیی داوامان کردووە وادەکە درێژبکرێتەوە ، ئەگەر نا ناتوانن لەو ماوەیە خۆیان تۆمار بکەن و چاوەڕێ دەکەین ماوەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




