٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە دوزخورماتوو: پێمان باشە بە لیستێک لەگەڵ لایەنە کوردیەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەین

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو_KDP.info_ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو ئاشکرایکرد: لە گفتوگۆداین لەگەڵ هەندێک لایەنی کوردی بۆ ئەوەی هاوپەیمانیەتی دروست بکەین و بە لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەین ، ئەگەر نا دوو کاندیدمان هەیە و بەجیا بەشدار دەبین .
بەختیار هیجران ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو لەگەڵ لایەنە کوردیەکان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بە لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەین، ئێمە ڕازی بووین تەنانەت ئەگەر کاندیدێکی سەربەخۆی کوردیش هەبێت دەنگی پێ بدرێت، بۆیە دوو دانیشتنمان کردووە و چاوەرێ دەکەین بگەینە ئەنجامێک، ئەگەر ڕێککەوتین بە یەک لیست بەشداری دەکەین، ئەگەر نا ئێمە دوو کاندیدمان ئامادەکردووە پیاوێک و ئافرەتێک، بە لیستێکی جیا بەشداری دەکەین .
بەختیار هیجران گوتیشی: لەم چەند ڕۆژە لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبین لەگەڵ لایەنەکان تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن بە لیستێک بەشداری دەکەین، ئەگەرنا خۆمان بە لیستێکی جیا بەشدار دەبین، چونکە پێشتر بەهۆی ئاوارەیی دەنگمان کەم بوو لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، بەڵام ئەمجارە ئاوارەکان بەشێکی زۆری گەڕاونەتەوە و دەنگەکان بەراورد بە ڕابردوو دووقات زیاد ەکات لە دوزخورماتوو.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار