ساڵەح حەیدەر: خەڵکی دەشتی نەینەوا تێگەیشتوون تەنیا پارتی بە هانایانەوە دەچێت
__2023_07_30_h15m37s1__ER.jpg)
بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی لە قەزای شێخان دەڵێت: پارتی ڕوئیایەکی تایبەتی بۆ هەموو پێکهاتە، ئاین و نەتەوەکان هەیە، چونکە تەنیا پارتییە دەتوانێت پشتیوانی و پشتگیری پێکهاتەکان بکات و بەهانایانەوە بچیت.
ساڵەح حەیدەر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەموو پێکهاتەکانی شێخان و دەشتی نەینەوا دەزانن تەنیا پارتی دەتوانێت خزمەت و ئاسایش بگەێنیتە ناوچەکانیان.
بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی ئاماژەیشیدا: بەهۆی ئیزدواجی ئیداری لە قەزای شێخان حکوومەتی عیراق گرنگیی بە پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا نەداوە، ئێمەیش هەموو داواکاری خەلکی ناوچەکەمان بە شوێنە پەیوەندیدارەکان گەیاندووە.
سەبارەت بە ئامادەکاری پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پاڕێزگاکان، حەیدەر ئاماژەیدا: پارتی ئامادەکاری دەکات و ئێستا سەرقاڵی لیستی کاندیدەکانی هەلبژاردنە و پلانی تاتیبەتیشمان دەبێت چونکە خەڵک چاوەڕوانی گەڕانەوەی پارتی بوو بۆ مووسڵ و تەواوی ناوچەکانی دیکە.
کـــاروان بــــاعەدری




