٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی پەیامی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی عەبدولسەلام بایەزید و تەھا سۆفی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو عەبدولسەلام بایەزید و خانەوادەی خوالێخۆشبوو تەھا سۆفی برای ھەڤاڵی کۆچکردوو دکتۆر فەرسەت سۆفی دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عەبدولسەلام بایەزید) 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (عەبدولسەلام بایەزید) کارگێڕی لقی یەک_ی پارتیمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە ‌کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵ و کادیرانی پارتیمان لە سنووری لقی یەک و دەڤەری دھۆک دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەتان و بە ھەموولایەک پێببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویشمان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

——————————

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (تەھا سۆفی) 

بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری باڵەکایەتی و برای ھەڤاڵی کۆچکردوومان (دکتۆر فەرسەت سۆفی)، خوالێخۆشبوو (تەھا سۆفی گەزنەیی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە ‌سەربەرز و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار