نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عید بن زاید ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/7/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌بو زه‌بیى پایته‌ختى ئیمارات، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عید بن زاید ئال نه‌هیان، براى سه‌رۆكى ئیمارات به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیاندا كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ناوى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و خۆیان و گه‌لى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئیمارات و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و گه‌لى ئیمارات كرد و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و هاوسۆزى و هاوبه‌شییان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا.




