محەمەد کەمال: سبەی خۆمان تۆمار دەکەین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان
__2023_07_29_h16m10s12__ER.jpg)
کەرکوک_KDP.info_ بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک گوتی: بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێک لە کەرکوک بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات، ئەمڕۆ دوا وادەیە و ئەگەر ماوەی خۆتۆمارکردن درێژنەکرێتەوە سبەی خۆمان تۆمار دەکەین، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک وادەکەی درێژبکرێتەوە.
محەمەد کەمال ، بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانیەتین و هاوپەیمانیەتی لە کەرکوک لەگەڵ هەندێک لایەن دروست دەکەین بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەکەش وا دەخوازێت و بەرژوەندیش لەمەدایە دوو لیست هەبێت هەر یەکێک لەگەڵ چەند لایەنێک، سبەی کۆتا رۆژە پێویستە خۆمان تۆمار بکەین.
محەمەد کەمال گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت ماوەی هەفتەیەک درێژبکرێتەوە، بەڵام گەر درێژنەکرێتەوە سبەی خۆمان تۆمار دەکەین، لەبەر ئەوەی لەگەڵ هەندێک لایەن رێککەوتووین و لەگەڵ هەندێک لایەنیش لە دانوستانداین، بۆیە ئێمە وەکو پارتی لەگەڵ هەندێک لایەن بەشداری دەکەین و ئەوانەی دیکەش پێکەوە یاخود بە چەند لیستێک بەشداری بکەن، بۆیە ئەوەی ئێمە لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی و سەرۆک بارزانیش دەمینێتەوە ، چۆن بەشدار بین لەو هەڵبژاردنە.
محەمەد کەمال ڕوونیشی کردەوە: زۆر باش خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە کردووە و پێویستە ئاوارەکانیش بۆ دەنگدان بێن لە کەرکوک دەنگی خۆیان بدەن.
بڵند ئیبراهیم




