نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاها سۆفى ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/7/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاها سۆفى، براى خوالێخۆشبوو فه‌ر‌سه‌ت سۆفى، پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و دلۆڤانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
On




