٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت تەرمی دوو کۆچبەری دھۆک دەگەڕێنێتەوە کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژانی ڕابردوو دوو گەنجی سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک لە ڕێگەی چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستدا، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ھەردوو کۆچبەرەکەی قەزای ئامێدی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو گەنجی پارێزگای دھۆک کە یەکێکیان خەڵکی ناحیەی شیلادزە و ئەوی دیکەیان خەڵکی ناحیەی دێرەلۆکە لە ڕێگەی چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات بەھۆی سەختی ڕێگاکەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی وڵاتانی بیانین.

سەرچاوەکە گوتیشی: ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەت تەرمی ھەردوو کۆچبەرەکە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ڕێوشوێنی تایبەت بۆ گێڕانەوەی تەرمی هەردوو کۆچبەرەکە بگیرێتەبەر و بگەڕێندرێنەوە بۆ پارێزگای دھۆک.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار